دەقی نامەی دەمیرتاش بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی کاوە گەرمیانی

سەلاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، لە زیندانی ئەدێرنەوە، نامەیەک ئاراستەی لێژنەی ڕێکخەری مەراسیمی ساڵیادی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی دەکات.


هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، لە نامەکەیدا بە زمانی کوردی- کرمانجی دڵخۆشی خۆی دەربڕیوە بەبۆنەی دیاریکردنیان بە پێدانی ئەو خەڵاتە و هیوای سەرکەوتن و ئازادی خواستووە.

دەقی نامەکە:

گەلی هەڤاڵان

زۆر خۆشحاڵم کە ناوی من دیاریکراوە  بۆ ئەوەی خەڵاتی ڕۆژنامەنووس کاوە گەرمیانیم پێ بدرێت.

سوپاس و سڵاوی گەرم بۆ هەمووتان دەنێرم.

لەم یادکردنەوەیەی کاوە گەرمیانیدا، ڕێز و حورمەتی خۆمتان پێشکەش دەکەم.

بەهیوای بینینی دواڕۆژی ئازادی.

سڵاو و ڕێز

ئەدیرنە

س.دەمیرتاش