کەمێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەک لەیەکێک لە گەڕەکەکانى شاری سلێمانی بیسترا وباس لەوە دەکریت کە برینداری لیکەوتووەتەوە بەڵام وتەبێژی ئاسایش ڕەتیدەکاتەوە هیچ کەسیک بریندار بوو بێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی کازیوەى شاری سلێمانى دەنگی تەقینەوەیەک لە ماڵێکدا بیسترا باس لەوە دەکرێت کە بریندار لە ڕووداوەکەدا هەیە بەڵام وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی ڕەتی دەکاتەوە هیچ کەسێک بریندار بوو بێت.
دوای ڕووداوەکە هێزیکی زۆری ئەمنی ڕوویان لەو شوێنە کردووە و ڕێنادەن هیچ کەسێک لە شوێنی ڕووداوەکە نزیک ببێتەوە.
یاسین سەمیع، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی بە ڕۆژ نیوزی ڕایانگەیاند، لە ڕووداوەکەدا هیچ کەسێک بریندار نەبووە، نارنجۆکێک هەڵدراوەتە ماڵیکەوە.
وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی وتیشی: ئەو ماڵە پەیوەندیان بە هیچ هێزیکی سیاسیەوە نییە، تەنها کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە بە ماتۆرسکیل ئەنجامدراوە.
ها-غ