دەوڵەتی تورک بەچڕیی خواکورک و قەندیل بۆردوومان دەکات

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی خواکورک و گوندەکانی قەندیل-یان کورد و فڕۆکەی سیخوڕییش بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە.


ئەمڕۆ کاتژمێر ٧:٣٠ خولەک فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بەچڕیی شاخ و دۆڵەکانی چیای خواکورک-ی دەڤەری برادۆست و کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک-یش دوو فڕۆکە گوندەکانی سڵێ و بۆڵێ-ی بناری قەندیل-یان بۆردوومان کرد.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، فڕۆکە سیخوڕییەکانی دەوڵيتی تورک بە ئاسمانی قەندیل-دا دەسوڕێنەوە و فڕۆکەی جەنگییش بە ئاسمانی شارەدێی وەرتێ و قەسرێ-ی سەر بە شارۆچکەی چۆمان-ی پارێزگای هەولێر-دا دەسوڕێنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، کە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کە ١٥ی ئەم مانگە بە سەرۆکایەتی خۆی بەڕێوەچووە، فەرمانی کرد کە چیتر هیچ فڕۆکەیەکی عێراقی و بیانی بەبێ فەرمانی ئەو بەسەر ئاسمانی عێراق-دا نەفڕێت.

ش.ف