دووشەممە, 30 مار 2020 – 11:00 ڕۆژنیوز – برادۆست
https://youtu.be/ITHijS7elb0″>
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بەردەوامی هێرش و پەلامارەکانی بۆ سەر باشوری کوردستان ئەمڕۆ بە فڕۆکەی جەنگی و تانک و تۆپ چەند گوندێکی سنوری برادۆستی لە پارێزگای هەولێر بۆردومان کرد.
پەیامنێری ڕۆژنیوز، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سەرەتا فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای تورك بۆردومانی گوندەکانی خەلیفان، سیران و بوزێنە-یان کرد و دواتر بە تانك و تۆپ گوندەکانیان بۆردومانکرد و بەو هۆیەشەوە زیانێکی زۆر بەر ژینگە و ڕەز و باخی هاوڵاتیان کەوتووە، وتیشی: تورکیا خواستیەتی گوندنشینان شوێنی خۆیان چۆڵبکەن، بەڵام گوندنشینان جەختدەکەنەوە کە بە هیچ شێوەیەک گوندەکانیان چۆڵناکەن.
تا ئێستا بۆردومانەکان بەردەوامە.
ک.س