پێنجشەممە, 5 أبر 2018 – 23:58
ڕۆژنیوز – زوبێر برادۆست
دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە و بەچڕیی دەستی بە بۆردوومانکردنی گوندەکانی سیدەکان کردەوە.
کاتژمێر ١١:٤٥ خولەکی ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دەستیان بە بۆردوومانی گوندەکانی خەلیفان و جیادێل-ی سەر بە شارەدێی سیدەکانی دەڤەری سۆران کردەوە و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بۆردوومان بە چڕیی بەردەوامیی هەیە.
هەتا ئێستا زیانە گیانیی مادییەکانی بۆردوومانەکە نەزاندراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە هەر ئێوارەی ئەمڕۆ دەوڵەتی تورک بە تۆپ و فڕۆکەی جەنگیی گوندەکانی خەلیفان، بنەسەنان، جیادێل و بوزێنە-ی بۆردوومانکرد و بەو هۆیەوە کچێکی تەمەن ١١ ساڵ برینداربوو، گوندنشینانیش گوندەکانیان چۆڵکرد و ئاوارەبوون.
ش.ف