فڕۆكە جەنگییەکانی سوپای داگیركەری تورک، سنووری شارۆچکەی ئامێدیی لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان دەکەن.
ئەمڕۆ، فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك گوندی سكیریی سەر بە شارۆچكەی ئامێدییان لە سنووری پارێزگای دهۆک بۆردوومان كرد.
سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە ڕۆژنیوزی وت: فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیركەری تورک سنووری گوندی سکیریی سەر بە شارۆچکەی ئامێدییان بۆردوومان کردووە، وتیشی: ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەیە ناوچەکە لەژێر بۆردووماندایە.
لەبارەی ئەو زەرەر و زیانانەی بەهۆی بۆردوومانەكەوە بەر ناوچەكە كەتووە، ئەو سەرچاوەیە وتی: زیانەكانی بۆردوومانەكان نەزانراون.
فڕۆکە و تۆپخانەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك، ڕۆژانە بەردەوامن لە تۆپبارانکردنی ناوچە جیاوازەکان و گوندەکانی پارێزگای هۆک و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان.
س.س