دەوڵەتی تورک لە ئۆپەراسیۆنەکاندا ٤١٨ کەسی دەستگیرکردووە

دەوڵەتی تورک لە ئۆپەراسیۆنی داگیرکردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستاندا تا ئێستا ٤١٨ کەسی دەستگیرکردووە.


ڕژێمی ئاکەپە جارێکی دیکە هەر سێ شارەوانی ئامەد، مێردین و وانی داگیرکرد، کە بەدەست هەدەپەوەبوون، لەوچوارچێوەیەشدا لە دەیان شار دەستی بە دەستگیرکردنی بەرپرسان و ئەندامانی هەدەپە کردووە.

پۆلیسی تورک وێڕای ئەوەی شارەوانییەکانی داگیرکردووە چووەتە سەر ماڵی هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانی ئامەد و ماڵەکانیانی پشکنیووە و هاوکات هەڵی کوتاوەتە سەر ماڵی سەرۆکی کۆمەڵەیەک لە ئامەد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی کار و کاروباری ناوخۆی تورک لە ٢٩ شار کە ئۆپراسیۆنی سڕینەوەی سیاسییان دەستپێکردووە تائێستا ٤١٨ کەس دەستگیرکراون.

هەر بەپێی زانیارییەکان بە تایبەت لە ئامەد، وان و مێردین سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانییەکانی هەدەپە دەستگیرکراون.

ک.س