سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بە زیاتر لە ١٠٠ هاوەن ١١ گوندی تل تەمریان بۆردومان کردووە و سێ جووتیار برینداربوون و ئاگر لە چەند کێڵگەیەک کەوتووەتەوە.
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەردەوامن لە تاوان و پێشێلکارییەکانی دژ بە گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تا نیوەڕۆ چەندین گوندی تل تەمر بۆمباران کرد.
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە گوندی دیردەرە لە باکوری تل تەمر، لە ڕێگای زرگان، تل شینان، باکوری ڕۆژهەڵاتی تل تەمر، وێستگەی کارەبای باکوری تل تەمر، مەزارگەی مەدەنی لە گوندی تل ئوما گوندەکانی خبیشەی سەروو و خەبیشەی خواروو لە ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاوای تل تەمر، گوندی تەویلەی ڕۆژئاوای تل تەمر لەسەر ڕێگای ئێم 4 و گوندی ئەلعەبوش لە باکوری تل تەمر لەسەر ڕێگای زرگان بۆمباران کران زیاتر لە ١٠٠ هاوەن و مووشەک و تۆپیان ئاراستەی ١١ گوند کرد.
لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانانەدا ٣ جوتیار کە لە کێڵگەکانیان لە نزیک گوندی تل جوما بوو برینداربوون بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید لێگەڕین کران.
بە گوێرەی زانیاریەکان ئەو کەسانی برینداربوون ناویان لوئەی خەلیل حەمەد و ڕەزوان تورکی تەهامی و ئەیمەن عەلی ئەحمەد بوو، بەڵام زیانە ماددیەکان تا ئێستا ئاشکرا نەبووە.
ها-غ