KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
یه‌ك شه‌ممه‌, ئاب 7, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

زیاد جەبار: پەرلەمان و وەزیرەکانى حکومەت ئاگادارى فرۆشتنى نەوت نین

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
10/05/2022 - 10:16:55 am
لەناو كوردستان
0 0
A A
زیاد جەبار: پەرلەمان و وەزیرەکانى حکومەت ئاگادارى فرۆشتنى نەوت نین
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

سەرۆکى لیژنەى دارایی لە پەرلەمانى هەرێم ڕایگەیاند، ئێستا دۆخى حکومەت لەڕووی ئابوورییەوە زۆر باشە و دەتوانێت بە ئاسانیی پارەی مووچە دابین بکات، دەشڵێت: ئێمە و وەزیرەکانى حکومەت ئاگاداری فرۆشتنی نەوت نین، چونکە ئەنجومەنى نەوت و گاز کۆنەبووەتەوە، بەڵام بریارەکان لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە دەدرێت.

زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەنەکە و لە هەمانکاتیشدا سەرۆکى لیژنەى دارایی و ئابووریی لە پەرلەمانى هەرێمى کوردستان لەبارەى دۆخى سیاسیى و ئابوورى هەرێم بە میدیاى فەرمىی حزبەکەى ڕاگەیاندووە: ئێستا دۆخى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەڕووی ئابوورییەوە زۆر باشە و داهاتەکەشى بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت زیادیکردووە، بەڵام داهاتی نەوت شەفاف نییە بەجۆرێک لە ئێستادا لە ٤۱٪ی داهاتی نەوت دەگەرێتەوە بۆ حکومەت و لە ٥۹٪ی داهاتی نەوت بۆ کرێی کۆمپانیا و کرێی گواستنەوەی نەوت دەڕوات، بۆیە پێویستە چاکسازیی لەم رێژەیە بکرێت.

دەشڵێت: ئێمە و وەزیرەکانى حکومەت ئاگاداری فرۆشتنی نەوت نین، ئەوەش بەهۆى ئەوەى تا ئێستا ئەنجومەنی نەوت و غازی هەرێم کۆنەبووەتەوە و بریارەکانیش لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە دەدرێت.  

لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا وتویەتى: بەشێک لەو کێشانەی لە سلێمانی هەیە دەگەرێتەوە بۆ ئەو فشارە سیاسیی و ئابووریی و میدیاییەى لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەیە و حکومەتی هەرێم جیاوازی دەکات لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمدا، بۆیە لەئێستادا کێشەکان گەشتوون بەم دۆخەی ئێستا.

لەبارەی نەبوونی یاسای بودجەی هەرێمی کوردستانیشەوە زیاد جەبار دەڵێت: ماوەی چەند ساڵێکە یاسای بودجەمان نییە و ئێمە لە پەرلەمان نازانین داهاتی نەوت چەندە و چۆن دابەش دەکرێت، جگە لەو ڕاپۆرتانەی کۆمپانیای دیلۆیت بڵاوی دەکاتەوە هیچی تر ئاگادار نین، ئەو راپۆرتانەی دیلۆیتیش لەلایەن حکومەتەوە دەیاندرێتیێ واتە ئەو کۆمپانیایە خۆی ناچێت بەدواداچوون بکات و بزانێت بڕى چەند نەوت هەناردە دەکرێت.

سەرۆکى فراکسیۆنى یەنەکە لە پەرلەمانى هەرێم ڕایگەیاندووە: لەکاتێکدا عێراق و هەرێمی کوردستان ۱۸ دەروازەی فەرمییان لەگەڵ ئێران هەیە، بەڵام ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەڕێگەى ئیبراهیم خەلیلەوە لەسەرجەمیان زیاترە و تەنانەت ئێستا پسوڵەى ئەوێ لە چاپەمەنییەکەی خۆیان چاپى دەکەن، بەڵام دەروازەکانى دیکە پسوڵە لە وەزارەتی دارایی وەردەگرن .

سەرۆکى فراکسیۆنى یەنەکە هۆکاری کۆنەبوونەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیش دەگێڕێتەوە بۆ “ڕێگریی پارتی لە هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان و کۆمسیۆن” و دەڵێت: پێشتر ڕێککەوتن لەبارەیەوە کراوە و پێویستە ئەم بابەتانە بە سازانی نیشتیمانی تێپەرێت، بەڵام روونە پارتی نایەوێت هەڵبژاردن لە کوردستان بکرێت.

ئ.م

دواتر

وڵاتانى G7 هاوردەكردنی نەوتی ڕووسیا قەدەغە دەکەن

پێشتر

پیاوێک لە دهۆک هاوسەرەکەى خۆى کوشت

بابەتی پەیوەندیدار

پەیەدە دوای هێرشەکەی ئەمڕۆی کۆبانێ هۆشداری دەدات

پەیەدە داوای داخستنی ئاسمانی سوریا بەڕووی تورکیادا دەکات

7 ئاب 2022
هێزەکانی گەریلا لە وەرخەلێ ٧ داگیرکەریان سزادا

 هەپەگە کوژرانی ٣٩ داگیرکەری دیکەی ڕاگەیاند

7 ئاب 2022

نوسینگەی یاسایی سەدە لەبارەی گۆشەگیری ئیمڕاڵی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا لە هەولێر دوو کەس گیانیان لەدەستدا

هەدەپە هاوپەیمانێتیی لەگەڵ پارتەکانی باکووری کوردستان ڕادەگەیەنێت

نۆ بەکارهێنەرى ماددەى هۆشبەر لە گەرمیان سزا دران

پێشتر
پیاوێک لە دهۆک هاوسەرەکەى خۆى کوشت

پیاوێک لە دهۆک هاوسەرەکەى خۆى کوشت

زۆرترین خوێندراو

ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلا دژی بنکەیەکی میتی تورک لە سیرێ بڵاوکرایەوە

ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلا دژی بنکەیەکی میتی تورک لە سیرێ بڵاوکرایەوە

6 ئاب 2022

یەکەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بەدران گوندی کەرەمۆ ڕایگەیاند، چالاکییان بە چەکی قورس لە دژی بنکەیەکی میتی تورک لە ناوچەی سیرێ-ی نزیک...

هەپەگە شەهیدبوونی سێ گەریلای لە زاپ ڕاگەیاند

هەپەگە شەهیدبوونی سێ گەریلای لە زاپ ڕاگەیاند

7 ئاب 2022

هەپەگە شەهیدبوونی سێ گەریلای لە ناوچەی زاپ ڕاگەیاند، کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای تورکی داگیرکەردا شەهیدبوون، دەشڵێت: بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە...

قەسەدە وردەکاریی بۆردوومانەکەی دوێنێی دەوڵەتی تورکی لە قامیشلۆ بڵاوکردەوە

قەسەدە وردەکاریی بۆردوومانەکەی دوێنێی دەوڵەتی تورکی لە قامیشلۆ بڵاوکردەوە

7 ئاب 2022

قەسەدە ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی هێرشی فڕۆكەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆ سەر شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا...

 ئۆتۆمبێلیک لە قامیشلۆ بۆردوومان کرا

 ئۆتۆمبێلیک لە قامیشلۆ بۆردوومان کرا

6 ئاب 2022

لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان  ئۆتۆمبێلێک بۆردوومان کرا، بەو هۆیەوە تەقییەوە و شەهید و برینداری لیکەوتەوە. لە گەڕەکی سەناعەی شاری...

لە چەند ناوچەیەکی سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجامدرا

لە چەند ناوچەیەکی سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجامدرا

6 ئاب 2022

هەرچەندە جوڵانەوەی نەوەی نوێ بانگەوازی خۆپیشاندانی لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کرد، لە چەند شوێنێک خۆپیشاندان ئەنجامدرا و...

دووانیان منداڵن.. چوار کەس لە هێرشەکەی توركیا بۆ سەر قامیشلۆ شەهیدبوون

دووانیان منداڵن.. چوار کەس لە هێرشەکەی توركیا بۆ سەر قامیشلۆ شەهیدبوون

6 ئاب 2022

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ وردەکاریی بۆردوومانەکەی شاری قامیشلۆیان ئاشکراکرد و ڕایانگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکیان بۆردوومان کردووە...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke