یەكشەممە, 3 يون 2018 – 14:26 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
پاش ئەوەی بەڕێوبەرانی زیندانی ئامەد ڕێگایان نەدایە کەسوکارەکانیان کە سەردانی زیندانییەکان بکەن، ئەو زیندانییانە ڕاپەڕین و ناڕەزاییان پیشاندا.
٤٣٠ زیندانیی زیندانی ئامەد لە بەردەم بەرێوبەرایەتیی زیندانەکە گردبوونەوە و بە وتنەوەی دروشمی “ئێمە سەردەکەوین” و “ناتوانن فشارمان بخەنە سەر” لەدژی ئەو بڕیارە ناڕەزاییان پیشاندا.
کەسوکاری زیندانیانیش کە لە دەرەوەی زیندان مابوونەوە بۆ پشتگیریکردنی ڕاپەڕینی زیندانیان گردبوونەوە و شەقامەکەیان داخست.
ژمارەیەکی زۆری پۆلیس و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش ڕەوانەی زیندانەکە کراون و ئاڵۆزییەکان لە ناو و دەرەوەی زینداندا بەردەوامە.
ڕاگەیەندراوە، کە پۆلیس هێرشی کردووەتە سەر زیندانییەکان و لە دەرەوەش هەوڵی بڵاوەپێکردن بە کەسوکارەکانیان داوە.
تا ئێستا زانیارییەک لەبارەی ژمارەی بریندارانی هێرشی پۆلیس بۆسەر زیندانییەکان ڕانەگەیدنراوە.
س.ح