بەهۆی دواکەوتنی کەیسەکانیان بۆ ماوەیەکی زۆر، بەشێک لەزیندانیانی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان، ناڕەزایەتیان نیشاندا و داوای بەزووی دادگایکردنیان دەکەن و ئاگریش لەناوزیندانیەکە کەوتەوە.
ئەمشەو لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، ژمارەیەک زیندان ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و بۆ ماوەیەکی کەم کۆتایی بە ناڕەزاتیەکانیان هات .
سڵێمان عەزیز، بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان بۆ ڕۆژنیوز، وتی: ئەو زیندانیانەی ناڕەزایەتیان دەربڕیوە، نیگەرانن لەوەی کەیسەکانیان ئاسانن و دادوەر بانگیان ناکات بۆ لێکوڵینەوە و دادگاییکردنیان و ڕزگاربوونیان لە زیندانیان.
وتیشی: زیندانیەکان ناڕەزایەتی و پشێویان دروستکردووە، بەتانیەکیان سووتاندووە و دواتر زیندانیانی تر کە لەگەڵیاندان هەوڵەکانیان کپ کردووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، زیندانیەکان بەشێک لەکەلوپەلەکانیان سوتاندوە و ژمارەیەک زیندانی بەهۆی دووکەڵەوە ڕێڕەوەی هەناسەیان تووشی ئاستەنگی بووە و دوای بردنیان بۆ نەخۆشخانە و چارەسەرکردنیان گەڕێنراوەنەتەوە زیندان.
ک.س