زیندان لە چاوی فەرهادی تەمەن سێ ساڵەوە

فەرهاد محەمەد، ئەو منداڵە تەمەن سێ ساڵەی، کە لە ڕەشبگیرییەکەی دوێنێی ئاسایشی سلێمانیدا لە پارکی ئازادیی دەستگیرکرا، دەڵێت: لە زیندان منداڵی دیکەشی لێبوو و زیندانەکە سارد بوو.


بڕیاربوو دوێنێ لە سەکۆی ئازادیی لەناو پارکی ئازادیی شاری سلێمانی، یادی شەهیدانی پاریس بکرێتەوە، بەڵام ئاسایشی سلێمانی ڕێگرییکرد لە یادەکە و ٥٢ کەسیشی دەستگیر کرد، کاتژمێر ٠٢:٣٠ دوانیوەڕۆی ئەمڕۆش زیندانییە ژنەکان ئازادکران، هەروەها فەرهاد محەمەدی تەمەن سێ ساڵانیش ئازاد کرا، کە لەگەڵ دایکی گیرابوو.

فەرهاد محەمەد-ی تەمەن سێ ساڵ، یەکێک بوو لەو منداڵانەی کە لەگەڵ کەلسوم حسێن-ی دایکیدا کە ڕۆژنامەنووسە، دەستگیرکرابوو و نزیکەی ٢٤ کاتژمێر لە زینداندا مابووەوە.

فەرهاد بۆ ڕۆژنیوز باس لە زیندانیکردنی دەکات و دەڵێت: لە زیندان بووم، پۆلیسەکان منیان دەستگیرکرد، لەگەڵ دایکم و هەڤاڵان دەستگیریان کردم، منداڵی دیکەشی لێبوو، زیدان سارد بوو.


ک.ک