بەپێی ئاماری بەڕێوەبەریەتی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان، لەساڵی ٢٠٢٠دا، ٣٢٤ ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە و بەهۆیانەوە ٣٦ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ،عەبدولڕەحمان زەهاوی وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی گەرمیان، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسییدا ئاماری ڕوداوەکانی هاتووچۆی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ خستەڕوو، کە بریتیبوون لە ٣٢٤ ڕووداو، بەهۆیانەوە ٤٠٠ هاوڵاتی بریندار بوون و ٣٦ی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
جۆری ڕووداوەکان، بریتی بوون لە ١٨٠ پێکدادان، ٧١ وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل، ٧١ حاڵەتی شێلان، دوو ڕووداوی سووتاندنی ئۆتۆبێل.
شوێنی ڕوودانی ڕووداوەکانی هاتووچۆ بریتی بوون لە’ ٣٨ ڕووداو ڕێگای نێوان کەلار-سلێمانی، ٧٥ ڕووداو کەلار- کفری، ١٣٠ ڕووداو سەنتەری شارۆچکەی کەلار، ٣١ ڕووداو کەلار- پەروێزخان، ٣٢ ڕووداو شەقامی پشتێنەی کەلار، ١٨ ڕووداو کەلار- جەلاولا.
وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان، هۆکاری ڕوداوەکانی هاتوچۆی گەڕاندەوە بۆ خێرایی زۆر و بەکارهێنانی مەیی و پابەند نەبوونی شۆفێران بەڕێنمایەکانی هاتووچۆ.
بەراورد بەساڵی ٢٠١٩، ٣٤ ڕووداو، ٥٢ بریندار و نۆ حاڵەتی مردن، زیادیان کردووە.
ش.ف