شەممە, 6 يون 2020 – 14:26 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بەپێی بەیاننامەیەکی دەروازە سنورییەکە، ڕێگەپێدان تەنها بەو کەسانە دەدرێت کە حاڵەتێکی مرۆیی لەناکاو یان نەخۆشییان هەیە و لە سبەینێوە دەکرێتەوە.
هەروەها دەڵێت، ڕێگەش بەو کەسانە دەدەن کە لە باشوورەوە دەگەڕێنەوە ڕۆژئاوا، لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەی بە کۆتاییهێنان بەو وادەیە نەکردووە کە دەروازەکە دابخەن.
ڕۆژی ١٤ی ئازاری ئەمساڵ دەروازە سنوورییەکە لەبەر مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخراو بە شێوەیەکی کاتیش لە ٢٧ی مانگی ڕابردوو بۆ ماوەی شەش ڕۆژ کرایەوە، بەڵام بەهۆی بڕیاری نوێی حکومەتی هەرێم بە ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، دووبارە دەروازەکە داخرایەوە.
بەپێی زانیارییەکانیش، لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژەدا، بە تێکڕا دوو هەزار و ٤٠٠ کەس هاتوونەتە باشووری کوردستان.
س.ح