پێنجشەممە, 21 يون 2018 – 09:27 ڕۆژنیوز – سلێمانی
ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٣/٦/٢٠١٨ کاتژمێر ٤:٠٠ لە شاڕێی سالم(سەهۆڵەکە)ەوە بۆ پارکی نالی ڕێپێوانێکی جەماوەری دژی داگیرکارییەکانی تورکیا ئەنجام دەدرێت.
بێریڤان محەمەد، ئەندامی بەرەی نیشتیمانی دژی داگیرکاری، لە ڕێگەی ڕۆژنیوزەوە بانگەوازی دەکات و دەڵێت: داوا لە هەموو هاوڵاتیان دەکەم کە ڕۆژی شەممە بەشداری لەو ڕێپێوانە جەماوەرییەدا بکەن، لەبەرئەوەی ئێمە ئەگەر بێدەنگ بین باشوری کوردستان ڕووبەڕووی قڕکردن و داگیرکاری دەبێتەوە، بۆیە ئەرکی هەموو کەسێکە کە بەشداری ڕێپێوان و چالاکیەکانی دژ بە داگیرکاری بکات و ئەو هێز و دەسەڵات و لایەنانەی کە بێ دەنگن شەرمەزاریان بکات.
س.ح