به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی ١٢٢ ڕایگه‌یاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شەقامی مەولەوی تەرمێک دۆزراوەتەوە، کە پیاوێکی تەمەن ٦٥ ساڵە و لەسەرمادا رەقبوەتەوە.
سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی ١٢٢ رایگه‌یاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگادار کراونەتەوە لەبوونی تەرمێک لە شەقامی مەولەوی شاری سلێمانی، کە پیاوێکە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٦ە.
سامان نادر ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر تیمەکانی سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی گەیشتونەتە شوێنەکە و دەرکەتووە و ئەو هاوڵاتییە لەسەرمادا رەقبوەتەوە.
جێگەى ئاماژەیە، تاوەکو ئێستا لە هەرێمى کوردستان جێگایەتى تایبەت بە کەسانى بێلانە نیە و وەک لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەڵێن، چەندینجار نووسراومان بۆ ئەو مەبەستە ئاڕاستەى حکومەت کردووە، بەڵام وەڵامى پێویست نەدراوینەتەوە.
ئ.م