ئەمڕۆ لە مزگەوتی ‘حوسەینیەی’ سلێمانی، مەراسیمی عاشورا بەڕێوەچوو.
بەهۆی دۆخی ناوچەکەوە، ئەمساڵ لە سلێمانی ڕێپێوان نەکرا، هەروەها هیچ لە خۆدانێک نەبوو، تەنها بە دانیشتن و گریان لە شوێنی خۆیانەوە ڕۆژی دەیەمی مانگی موحەڕەمیان بەرز ڕاگرت.
٢٥ ساڵە لە شاری سلێمانی مزگەوتی حوسەینییەی شاری سلێمانی بۆ ماوەی دە ڕۆژ یادی عاشورا دەکرێتەوە کە ئەمڕۆ ١٠ی موحەڕەم کۆتا ڕۆژییەتی.
مەراسیمەکەیان بە بەشداربوونی سەدان کەس بەشدار بەڕیوەدەبەن، بەڵام بەهۆی دۆخەکەوە ئەمساڵ ژمارەی بەشداربووان کەمتر دەبێت.
ئەبوعەلی شۆرەوی، یەکێک لە بەشداربووانی مەراسیمەکە دەڵێ:”ئەم ڕێبازە بۆ نەهێشتنی ستەم، زۆرداریی و گەندەڵییە، پەیامێکە بۆ ئاشتی، بەڵام ئەم ستەم و گەندەڵیەی ئێستا دەکرێت بەهۆی پەیڕەونەکردنی ڕێنماییەکانی ئاینی ئیسلامەوەیە”.

هەموو ساڵێک لە ڕۆژی ١٠ی موحەرەم-دا، کە پەیڕەوانی مەزهەبی شیعە دەڵێن لەو ڕۆژەدا ئیمام حسێن-ی کوڕی ئیمامی عەلی لە کەربەلای عێراق کوژراوە، شیعە مەزهەبەکان مەراسیمی عاشورا بەڕێوەدەبەن.
س.ح