سلێمانی بۆ پشتیوانی سەرێکانی ڕژایە سەر شەقامەکان

بۆ ئیدانەکردنی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک بۆسەر شاری سەرێکانی لە ڕۆژائاوای کوردستان، هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ڕژانە سەر شەقامەکان.


لەسەر بانگەوازی بەپەلە بۆ ئیدانەکردنی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو''فسفۆڕ'' لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بۆسەر خەڵکی مەدەنی شاری سەرێکانی، هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ڕژانە سەر شەقامەکان.

هاوڵاتیان دروشمەکانی''بژی بەرخۆدانی سەرێکانی، بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا، ئەردۆغانی داگیرکەر، کورد چۆڵی ناکات سەنگەر'' یان وتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ، بانگەوازیی بەپەلە لەبەرامبەر کۆمەڵکوژی خەڵکی سەرێکانی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کراو داوا لە سەرجەم ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕای گشتی جیهان و سەرجەم ئازادیخوازان کرا، لەسەر ئەم کۆمەڵکوژیە بێدەنگ نەبن و بڕژێنە سەر شەقامەکان.

ب.ش