سلێمانی بەم شێوەیە وەڵامی ئەمریکای دایەوە

خاوەنی چێشتخانەی ماڵی سندی لە سلێمانی لە دژی بڕیاری ئەمریکا بەرامبەر بە پێشەنگەکانی کورد، تابلۆیەکی گەورەی هەڵواسیوە و لەسەری نوسیویەتی "ئێمە شۆڕشگێڕەکانمان نافرۆشین".


چێشتخانەی ماڵی سندی لە سلێمانی، کە چێشخانەیەکی بەناوبانگە و ڕۆژانە خەڵکێکی زۆر سەردانی دەکەن، خاوەنەکەی لە دژی بڕیاری ئەمریکا بۆ دەستگیرکردنی پێشەنگەکانی کورد، هەڵوێستێکی جیاوازی نیشانداوە.

لە هەڵوێستەکەدا خاوەنی چێشتخانەکە تابلۆیەکی گەورەی هەڵواسیوە، کە وێنەی هەریەک لە موراد قەرەیڵان و جەمیل بایک و دوران کاڵکانی تێدایە و لەسەری بە کوردی و ئینگلیزی نوسراوە "ئێمە شۆڕشگێڕەکانمان نافرۆشین- We do not sell the leaders of our Revolution".

ڕێکەوت حەمە، بەڕێوەبەری چێشخانەی ماڵی سندی لە بارەی هەڵوێستەکەیەوە بە ڕۆژنیوزی وت: وەکو هەڵوێستێکی نیشتیمانی ئێمە ئەو تابلۆیەمان هەڵواسیوە، ئێمە بە دوژمنانی خۆمان دەڵێین، پێشەنگەکانی خۆمان نافرۆشین، ئێمە ئەوان دەپارێزین، چونکە کردبوون لە دڵی ئێمەدایە.

باسی لەوەش کرد: بڕیاری ئەمریکا بڕیارێکی ڕاست نییە، دەبێت کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان یەکبگرن، بە یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی لە دژی ئەو بڕیارە ناڕەزایی نیشان بدەن و فشار بخەنە سەر ئەمریکا بۆ ئەوەی بڕیارەکەی ئەمریکا بەتاڵ بکاتەوە.

 

ک.ک