سلێمانی، خوێندکارانی زانکۆ یادی ئەنفال-یان کردەوە

لە زانکۆی سلێمانی، بە چەند چالاکییەک یادی تاوانی ئەنفال کرایەوە.


ئەمڕۆ لە هۆڵی ئیسماعیل بێشکچی لە زانکۆی سلێمانی، بە چەند چالاکییەک لە ژێر ناونیشانی"ئەنفال ناسنامەی دووەمی نەتەوەیەک"، لە لایەن کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان- لقی زانکۆوە یادی کرایەوە.

مەراسیمەکه بە بەشداری مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ بەڕێوەچوو، کە سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری دەستیپێکرد و پاشان چەند وتارێک سەبارەت بەو ڕۆژە پێشکەش کرا.

لە هۆڵەکەدا چەند وێنەیەکی کەسوکاری ئەنفالکراوان لە پێشانگایەکدا نمایشکرا.

هەروەها کورتە فیلمێک بە ناونیشانی ۱ لە ۱۸۲۰۰۰ و پانێڵێک بۆ هێمن قەرەداغی و ‌ڕۆژە حەسەن ڕێکخرا.

س.ح