سلێمانی، داوا دەکرێت تا ١٥ی چوار قەدەغەی هاتووچۆ درێژبکرێتەوە

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، داوایان لە حکومەت کردووە، کە قەدەغەی هاتووچۆ درێژ بکەنەوە تا ١٥ی مانگی چوار، وتیشی، ئەگەر حکومەت داوایان لێبکات ڕێگای تەندروستیان پێدەڵێن بۆ دابەشکردنی مووچە.


ئەمڕۆ د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی، ڕایگەیاند، داوایان لە حکومەتی هەرێم کردووە کە قەدەغەی هاتووچۆ درێژبکرێتەوە.

لە پەیامەکەی د. سەباح'دا هاتووە:"پێشنیارمان بۆ حكومەت كردوە تا رۆژی ١٥-٤ كەرەنتین و قەدەغەكردنی هاتووچۆ بەمشێوە چڕەی ئێستا بەردەوام بێت و ڕێگای هاتووچۆ بگیرێت، بۆ دابەشكردنی موچەش ئەگەر حكومەت مەبەستی بێت لە ڕووی هونەرییەوە ئەركێكی قورس نییە و ئەگەر حکومەت داوا لە ئێمە بکات، ڕێوشوێنی تەندروستیان دەدەینێ چۆن مووچە دابەش بکەن".

س.ح