سلێمانی، دژی داگیرکاریی چالاکییەک بەڕێوەدەچێت

ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان، دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خواکورک و باشوری کوردستان، لە شاری سلێمانی چالاکییەک بەڕێوەدەبەن و بانگەوازیی بەشداربوون لەهەموو کەسێک دەکەن.


سبەینێ کاتژمێر ٠٤:٠٠ی دوانیوەڕۆ، کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، دژی داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی باشوری کوردستان و سیاسەتەکانی لەسەر کەرکوک، لە پارکی نالی لە شاری سلێمانی چالاکییەک ئەنجام دەدەن.

گەنجان بانگیان لە هەموو کەسێک کردووە، کە بە ڕۆحی بەرخۆدانی شیلادزێ لەدژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەشداریی چالاکییەکە بکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا هەروەها هاتووە: ئێمە وەک گەنجان ئەم داگیرکارییە لەسەر هەموو خاکی کوردستان دەبینین، چونکە دەیانەوێت جارێکی دیکە خەون و خەیاڵی عوسمانییەکان پێکبێنێت، بەڵام ئێمە وەک گەنجانی کوردستان هیچکات ڕێگە نادەین خوێنی هەزاران شەهیدی کوردستان بەفیڕۆبچێت.

س.ح