پێنجشەممە, 14 نوف 2019 – 07:23 ڕۆژنیوز – سلێمانی
https://youtu.be/PZcn0LRH-GE=
مێژووی دروستبوونی شاری سلێمانی زۆر کۆن نییە و بۆ ١٤ ی مانگی ١١ی ساڵی ١٧٨٤ دەگەڕێتەوە، کاتێک لەلایەن ئیبراھیم پاشای بابانەوە دروستکراوە و بە پێی هەندێک لە سەرچاوەکان ناوی سلێمانی بە ناوی سڵێمان پاشای باوکییەوە ناوناوە، ئەمڕۆش ٢٣٥ساڵ بەسەر بنیادنانی ئەم شارەدا تێدەپەڕێت.
مێژووی دروستبوونی شاری سلێمانی
پێش ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بابانییه‌كان بیر له دروستكردنی شاری سلێمانی بكه‌نه‌وه، ئیماره‌ته‌كه‌یان له گوندی (قه‌ڵاچوالان) بوو، له‌گه‌ڵ به‌رفراوانبوونی ئیماره‌ته‌كه جموجوڵی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بنیاتنانی شارستانی له ناوچه‌كه‌دا ده‌ستیپێكرد، له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی بابان‌دا ململانێ و توندوتیژی له‌نێوان فارسه‌كان و عوسمانییه‌كاندا هه‌بوو، شوێنی جوگرافیای قه‌ڵاچوالان-یش له‌به‌ر نزیكی له سنووری ئێرانه‌وه بووە بەشوێنێك کە مه‌ترسی شه‌ڕو پێكدادانی نێوان له‌شكری فارس و عوسمانییه‌كانی لەسەر بووە، بۆیه هه‌ریه‌كه له “نادر شا‌و سوڵتان مه‌حمودی یه‌كه‌م” له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون ئیماره‌تی بابان به‌لای خۆیاندا رابكێشن.
شیعرێکی شێخ ڕەزا سەلمێنەری ئەو ڕاستییە کە سلێمانی بەردەوام لەژێر هەڕەشەی دوژمانندایە، بەڵام خەلکەکی سوخرەکێشی قبول نەکردووە، شێخ لە شیعرەکەدا دەڵێت:
لە بیرم دێ سولەیمانی کە دارولمولکی بابان بوو
نە مەحکوومی عەجەم، نە سوخرەکێشی ئالی عوسمان بوو
ئەم شارە، یەکێک بووە لەو شارانەی کە خەڵکەکەی وێڕای بیر و باوەڕی جیاواز و بوونی گەلێک پێکهاتە ئایینی، مەڵبەندی شۆڕش و تێکۆشان بووە و هیچ کات چۆکیان بۆ داگیرکەران و دەوڵەتانی دراوسێ دانەداوە، هاوکات پێگەی خەباتی سیاسی زۆرێک لە بزوتنەوە سیاسییەکان بووە.
كێشمه‌كێشی ناوخۆیش له‌نێو بنه‌ماڵه‌ی بابانییه‌كان و میرنشینە كوردییه‌كاندا بۆ كورسی و ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌نده‌ی دیكه مه‌ترسی له‌سه‌ر ناوچه‌كه دروستكردووە، ئه‌مه‌ش وایكرد مه‌حمود پاشای بابان ساڵی ١٧٨١ی زاینی بیری له‌وه كرده‌وه ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی له قه‌ڵاچوالانه‌وه بگوازێته‌وه بۆ شوێنێكیتر، بۆیه سه‌رای حكومه‌تی له‌نزیك گوندی مه‌ڵكه‌ندی دروستكرد، دواتر ئیبراهیم پاشای بابان له ساڵی ١٧٨١دا فه‌رمانڕه‌وایی ئیماره‌ته‌كه‌ی گرته‌ئه‌ستۆو ده‌ستیكرد به دروستكردنی شاری سلێمانی تا له ساڵی ١٧٨٤دا له دروستكردنی شاری سلێمانی كۆتایی هات، له‌هه‌مان ساڵدا بابانییه‌كان پایته‌ختی ئیماره‌ته‌كه‌یان گواسته‌وه سلێمانی.
پێگەی جوگرافی شارەکە و کەشوهەواکەی
شاری سلێمانی کە لە باشوری کوردستاندایە، ده‌كه‌وێته نێوان هێڵی پانی٣٤-٣٦ پله له‌سه‌ر هێڵی كه‌مه‌رو هێڵی درێژی ٤٥-٤٦ پله له ڕۆژهه‌ڵاتی هێڵی گرینویجی گۆی زه‌وییه‌وه، واته ده‌كه‌وێته باشوری رۆژئاوای كیشوه‌ری ئاسیا‌و باكوری خۆرهه‌ڵاتی كوردستانی عیراقه‌وه.
سلێمانی له باكوری خۆهه‌ڵاته‌وه به زنجیره شاخی ئه‌زمڕ، گۆیژه و قه‌یوان ده‌وره‌دراوه، له باشووره‌وه چیای به‌رانان و له ڕۆژهه‌ڵاتیشه‌وه ده‌شتی شاره‌زوور ده‌ستپێده‌كات و له ڕۆژئاواشه‌وه چەندین گرد گه‌مارۆی داوه، شاره‌كه‌ش (٨٥٣م) له ئاستی ڕووی ده‌ریاوه به‌رزه‌و ئاووهه‌واكه‌ی به ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه كاریگه‌ره‌و له زستاندا سارد‌و باراناوییه‌و هاوینیشی وشك و گه‌رم و بێبارانه، جیاوازییه‌كی زۆریش له‌نێوان پله‌كانی گه‌رمای شه‌و رۆژو وه‌رزه‌كانی ساڵیدا به‌دی ده‌كرێت.
هه‌ر له‌ناوشاری سلێمانی دا به‌رزی ونزمی و گردۆڵكه‌ی زۆر هه‌ن، لەوانە هه‌واره به‌رزه، گردی عەلی ناجی، گردی گه‌ره‌كی ئه‌ندازیاران، گردی سه‌رچنار وه‌گرده‌كانیتر به‌شوێنی به‌رز داده‌نرێن، به‌ڵام سلیمانی كۆن وه‌ک ده‌رگەزین وچوارباخ و كانێسكان و سه‌رچنار و سه‌رشه‌قام تا به‌ره‌و خوار و چه‌می تانجه‌رۆ و قلیاسان نموونه‌ی ناوچه نزمه‌كانی سلێمانین.
بەپێی ڕۆژنامەی ژین لە ساڵی ١٩٥٥ ژمارەی دانیشتوانەکەی ٦٠ ھەزار کەس بووە و ئێستا بە پێی وتەی مەحمود عوسمان بەڕێوەبەری گشتی ئاماری سلێمانی، ئاماری دانیشتوانی ناوەندی سلێمانی بریتییە لە ٩٨٩هەزار و ٧٩٤ کەس.
سلێمانی بە هاوینە هەوارەکانی سەرچنار، دوکان، سەرتەکی بەمۆ، ئەزمەڕ و قەرەداغ ناسراوە، کە جگە لەوانە خاوەنی دوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخانە، هاوکات دوو مەزارگەی کاک ئەحمەدی شێخ و شێخ مەحمودی حەفیدی هەیە، کە لە ناو مزگەوتی گەورەی شارەکەدان و ڕۆژانەش سەدان کەس وەک شوێنێکی پیرۆز سەردانی دەکەن.
شوێنە مێژووییەکانی
سلێمانی لە گەڵ تەمەنی دروستبوونیدا، کۆمەڵێک گەڕەک و شوێنی گشتی لە خۆ دەگرێت و ئێستاش وەک هێمایەکی دیاری ساڵانی ڕابردووی شارەکەیە، لەوانە مەڵکەنی، دەرگەزین، چوارباخ، گۆیژە و چایخانەی شەعب، قەیسەری نەقیب، گەڕەکی جولەکەکەکان، هەروەها بەردەرکی سەرا، مزگەوتی گەورە و باخی گشتی بە شوێنە سەرەکی و دیارەکانی شاری سلێمانی هەژمار دەکرێن.
بەڵام ئەوەی کە لە سەر دەستی بابانییەکان تا ئەم ساڵانەی دوایی مابێتەوە خانەسووتاو ‘بازاڕی جگەرەکە’-ی ئێستا بوو، کە دوای ڕاپەڕین ئەویشان ڕووخاند و کرایە بازاڕێکی نوێ، بۆیە هیچ ئاسەواری بابانییەکان نەماوە.
سلێمانی لانکەی دەیان شاعیر و کەسایەتی دیار بووە
لە مێژووی شاری سلێمانیدا لە ڕووی ئەدەبیاتەوە تا ئاستێکی باش پێشکەوتوو بووە، دەیان شاعیری وەک نالی، سالم، کوردی و بێکەس و هەروەها چەندین کەسایەتی جۆربەجۆری تێدا هەڵکەوتووە.
جێگای ئاماژەیە لە ڕۆژی ٣١ی مانگی ڕابردوودا و لە ڕۆژی جیھانیی شارەکاندا، ڕێکخراوی یونسکۆ “٦٦” شاری جیھانی وەکو شاری داھێنەر دیاریکرد، کە لە نێوانیاندا شاری سلێمانی لە باشوری کوردستان وەک شارێکی داهێنەر لەبواری ئەدەب ناسێندرا.
بڕیارە ئەمڕۆش بە مەبەستی پیرۆزکردنی ٢٣٥ ساڵەی تەمەنی شاری سلێمانی، چەند چالاکییەک لە شارەکە ئەنجام بدرێت، لەوانە ڕێکخراوی کوردستان فۆتۆ و پێشانگایەکی پۆرترێت بۆ کەسایەتییە دیارەکانی شارەکە دەکاتەوە کە کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ لە سەرای سلێمانی بەڕێوە دەچێت، بە دروشمی سلێمانی شاری داهێنان و ئەدەبە کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ لە گەلەری ئەمنەسوورەکە پێشانگایەکی فۆتۆ دەکرێتەوە.
س.ح