سلێمانی، مانگرتن بۆ ئۆجالان ماوەی ١٣٠ ڕۆژە بەردەوامە

ئێوارەی ئەمڕۆ ٦٦مین گروپ، بە دروشمی 'سیستمی ئیمرالی تێکدەشکێنین و لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادیی دەژین'، لە کۆمەڵەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە شاری سلێمانی، ڕۆژدا بەشداری مانگرتن بوون.


مانگرتنی کۆمەڵەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، ماوەی ١٣٠ ڕۆژە دەستیپێکردووە و بە شێوەی خولی هەر دوو ڕۆژ جارێک گروپی جیا جیا لە هەر چوارپارچەی کوردستان، بەشداری ئەو مانگرتنە دەبێت.

گروپی ٦٦مین بە وتنەوەی دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و بە جۆش و خرۆشەوە بەشداریی چالاکی مانگرتن بوون و جەختیان لە سەر بەردەوامیدان بە چالاکییەکەیان کردەوە، کە بە گیان و ڕۆح تا شکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، بەردەوام دەبن و هەروەها پشتگیریی هەموو مانگرتووانی دیکە دەکەن.

د.ع