سلێمانی، مانگرتن لە خواردن بەردەوامە

ڕێکخراوی کرێکارانی مەزۆپۆتامیا، چالاکی مانگرتنیان لە ڕۆژی ۲۹مین دا بە دروشمی "سیستمی ئیمرالی تێکدەشکێنین و لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادیی دەژین"، بەردەوامە.


ڕێکخراوی کرێکارانی میزوپۆتامیا ماوەی ۲۹ڕۆژە بەردەوامن لە مانگرتن لە خواردن لە شاری سلێمانی، بە بەشداریکردنی چەندین گروپی جیاواز و پێکهاتوو لە لایەن و کەسایەتییەکان، مانگرتنەکە درێژەی هەیە.

عەلی حەسەن، یەکێک لە مانگرتووان بۆ ڕۆژنیوز وتی: ئێمە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆمان دەوێ و هەر کوردێک کە نەفەسی کوردبوون لە سینەیدا هەبێت پێویستە خاوەنداری بکات و بەشداری چالاکییەکان بێت.

ئەوەشی وت: سوێند دەخۆین تا ڕزگاریی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام بین و لە بەرامبەر داگیرکەراندا دەوەستینەوە.

 

ک.ک