سلێمانی، ١٤٠ دۆنم پوشوپاوان و ٢هەزار دار سووتاوە

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، لەمساڵدا ١٤٠ دۆنم پوشوپاوان لە شاری سلێمانی شار و شارۆچکەکانی دەورووبەری سووتاون لەگەڵ دوو هەزار دار، هەندێک لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکانی بۆ هەورەبروسکە گێڕاوەتەوە و هەندێکیشیان هۆکارەکەی نادیارە.


 بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماری ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی خستووەتەڕوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەسنووری گوندەکانی ( سوێریلە و هەرمیلە     ) ئاگر کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە 20 دۆنم  پوشوپاوان سوتان، هەروەها لە شاخی گوێژە ئاگر کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە (70) دۆنم پوشوپاوان سووتاوە، لەگەڵ ٢ هەزار داری تەمەن جیاواز.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە لەسنوری سیتەک ئاگرێکی بەرفراوان کەوتووەتەوە و (50) دۆنم پوش و پاوان سووتاوە و هۆکارەکەی نەزانراوە.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، هەندێک لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکانی بۆ هەورەبروسکە گێڕاوەتەوە و بۆ هەندێکیشی دەڵێت، کە هۆکارەکەی نەزاندراوە، داواش لە هاوڵاتیان دەکات، کە لەدوای خۆیان پاشماوەی ئاگر بەجێ نەهێڵن.

د.ع