سلێمانی، پۆلیسێک کوژرا

لە شاری سلێمانی پۆلیسێکی بەشی فریاکەوتن کوژرا، ئەوەش دوای ئەوەی لە ئۆتۆمبێلێکەوە تەقەی لێکراوە.


پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کارمەندێکی پۆلیسی بەشی فریاکەوتن لە ڕێگەی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، لە ئۆتۆمبێلێکەوە تەقەی لێ کرا و کوژرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: "دوای تەواوبونی دەوامی فەرمی و لە ڕێگەی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، ڕێپێدراوی هەشت (ل. ئ. ح) کارمەندی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لەلایەن ئۆتۆمبێلێکەوە لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی تەقەی لێ کرا و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا".

ئاماژە بەوەش کراوە: "پاش ڕووداوەکە هێزەکانی پۆلیسی فریاکەتن و بەڵگەی تاوان گەشتنە شوێنی ڕووداوەکە و کەشف و هێڵکاریی شوێنی ڕووداوەکە کرا و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمان کرا، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە دەستی پێ کردوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە".

 

ک.ک