سلێمانی، گروپی هەژدەیەم بەشداری مانگرتن بوون

ڕێکخراوی کرێکارانی میزوپۆتامیا لە درێژەی چالاکی  مانگرتنیاندا، بە دروشمی "سیستمی ئیمرالی تێکدەشکێنین و له گەڵ ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادی دەژین"، هەژدەیەمین گروپیان مانگرتنیان ڕاگەیاند.


ئەمڕۆ گروپی هەژدەیەم لە ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، لە شاری سلێمانی، لە ٣٤مین ڕۆژدا، بە جۆش و خرۆشەوە لە دژی ئەو گۆشەگیرییەی کە لە سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پارتی کرێکارنی کوردستان- پەکەکە، بەڕێوەدەچێت بەشداری مانگرتن بوون.

محمەد سەیفەدین، یەکێک لە مانگرتووانە و دەڵێت: سەرەتا سڵاو بۆ هەموو خەڵکی دڵسۆز و بەشەرەفی کوردستان دەنێرم و گۆشەگیرییەی سەر ڕێبەر ئاپۆ شەرمەزار دەکەم، چونکە مایەی قبوڵکردن نییە، کە ڕێبەرمان لەو دۆخەدا بێت و ئەو گۆشەگیرییەی بگاتە ئاستی بڵند، بۆیە دەبێت ئێمەی گەلی کورد لە بەرامبەریدا بە سەربەرزی تێکۆشان بکەین.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە ئێستادا مانگرتن لە زۆرینەی کوردستان، وڵاتانی دەرەوە و زیندانەکانی تورکیا و بەردەوامییان هەیە.

س.ح