سلێمانی، گروپێکی نوێ بەشداری مانگرتن بوون

لەدرێژەی زنجیرە چالاکیی مانگرتووانی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە شاری سلێمانی، گروپی پانزەیەم لە ڕۆژی۲٨مین ڕۆژدا بەردەوامە.


چالاکیی ڕێکخراوی کرێکارانی میزوپۆتامیا، بە دروشمی"سیستمی ئیمرالی تێکدەشکێنین و لە گەڵ سەرۆکمان بە ئازادی دەژین"، لە ڕۆژی ۲٨میندایه و لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان، بە بەشداریی ١٥هەمین گروپ بەردەوامە.

مانگرتووان بە جۆش و خروش و وتنەوەی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" درێژە بە چالاکییەکەیان دەدەن.

هۆشیار کەریم، لەسەر ناوی گروپی ١٥هەم وتی:"سەری ڕێز بۆ هەموو شەهیدان دادەنەوێنین و سڵاو دەنێرین بۆ ڕێبەر ئاپۆ و ڕایدەگەیەنین بەردەوام دەبین لە چالاکیی هەتا گۆشەگیریی لەسە ڕێبەر ئاپۆ هەڵدەگیرێت".

هۆشیار، بانگەوازیی لە تەواوی گەل-یش کرد، کە بەشداربن لەم مانگرتنەدا و ئەو تێکۆشانە بەرفراوانتر بکەن.

ش.ف