سمینارێک بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەیەدە بەرێوە چوو

لە شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، سمینارێک بەبۆنەی ١٦مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی یەکێتی دیموکرات-پەیەدە بەڕێوەچوو.


سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر٠٥:٠٠ بەبۆنەی ١٦مین ساڵیادی دامەزراندنی پەیەدە بە ئامادەبوونی کەسایەتی و ڕۆشنبیرانی شارۆچکەی ڕانیە سمینارێک لەلایەن سلێمان عارەب نوێنەری پەیەدە لە باشوری کوردستان بەڕێوەچوو.

سلێمان عارەب، لە سەرەتای پێشکەشکردنی سمینارەکەدا وێڕای پیرۆزباییکردن بەمبۆنەوە وتیشی: پەیەدە لە سەر بنەمای دیموکراتی و ژیانی هاوبەش دامەزراوە و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست خاوەنی سیستەمی کۆنفدرالیزمی دیموکراتیکە، لە ناو سوریایەکی نوێدا دەمانەوێت ئەو سیستەمە جوانە و پێکەوە ژیان بە جیهان بناسێنین.

وتیشی: پەیەدە پێش هەمو شتێک گەلی ڕۆژئاوا و گەلانی دیکەی ناوچەکەی بە ڕێکخستن کرد، سیستەمی خوێندن و هێزی سەربازی دامەزراند و ئێستا گەیشتۆتە قۆناغێکی بەرەوپێشچوونی باش لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

نوێنەری پەیەدە لەباشوری کوردستان لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بۆ ئاوەدانکردنەوەی ڕۆژئاوای کوردستان و بەرەوپێشچوونی باشتر و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلان و خوێنی شەهیدان،  پێویستە هەمو خەڵکی ڕۆژئاوا بگەرێنەوە بۆ سەر خاک و زێدی خۆیان و لە خۆشی و ناخۆشییەکان پێکەوە بەشدار بن.

ب.ش