سنووری هەولێر، سەربازانی تورک تەقە دەکەن و فڕۆکەش بۆردوومان دەکات

سه‌ربازانی دەوڵەتی تورک لە سنووری پارێزگای هەولێر و لە دەڤەری برادۆست، ته‌قه‌ له‌ گوندنشینان دەکەن، هاوکات فرۆكه‌ جه‌نگییەکان دەوڵەتی تورک چه‌ند شوێنێكی ناوچه‌كه‌ بۆردومان ده‌كه‌ن.


لە کاتژمێر ٠٥:٠٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، سوپای تورک گوندەکانی سیدەکانی سەر بە دەڤەری برادۆست لە پارێزگای هەولێر بۆردوومان کرد، هەروەها ئێوارەی دوێنێ سەربازانی ئەو سوپایە، دەستڕێژیی گولە لە گوندنشینانی سنوورەکە کردووە.

بۆردوومانی فرۆکە جەنگییەکان تورک لە سنووری برادۆست، گردی لێلکان و خواكوركی گرتووەتەوە.

هەروەها شەوی ڕابردووش هەمان سنوور بۆردوومان کرابوون.

لەلایەکی دیکەوە، ئێوارەیی دوێنێ لەسەر بەرزایەکانی چیادێل سەربازانی سوپای تورک بەچەکی سوک تەقەیان لە هاوڵاتیانی گوندی لێلکان کردووە، بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، چەندین گولـلە بەر ماڵی هاوڵاتیان کەتووەو زیانی زۆری ماددیان پێگەیشتووە.

هاوڵاتیانی گوندەکان بۆ ڕۆژنیوز ڕایانگەیاند، ئەوان سەرقاڵی دروێنەکردنن و ژیانی خۆیانن و هیچ بارەگایەکی گەریلاکان لە نزیکیشیان نییە، بەڵام بەهۆی تەقەی هەڕەمەکی سەربازانی سوپای تورکەوە مەترسی زۆر لەسەر ژیان و ماڵیان دروست بووەو ئەوەش جاری یەکەم نییە فیشەک بەر ماڵەکانیان دەکەوێت.

س.ح