سێشەممە, 27 مار 2018 – 11:28
ڕۆژنیوز ـ بڕیار محه‌مه‌د
سه‌رباری ڕێگری هێزه ئه‌منییه‌کانی هه‌ولێر له ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان به‌رده‌وامیی هه‌یه و خۆپیشانده‌ران داوا ده‌که‌ن هه‌رچی زووه سیسته‌می پاشکه‌وتی مووچه له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نه‌مێنێت.
به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م پارکی شانه‌ده‌ر له شاری هه‌ولێر بۆ ڕۆژی سێیه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و تا ئاماده‌کردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ش خۆپیشاندانه‌که‌ی هەولێر بە دروشمی “خەڵکی قەڵا و منارە، لەم حکومەتە بێزارە” به‌رده‌وامه.
خۆپیشاندانه‌که‌ى هه‌ولێر له کاتێکدایه، که هێزه ئه‌منییه‌کان ڕێوشوێنى توندیان گرتوه‌ته‌به‌ر و ئاسته‌نگى بۆ خه‌ڵک دروست ده‌که‌ن و ڕێگه ناده‌ن میدیاکان ڕووماڵى خۆپیشاندانه‌که بکه‌ن.
هیوا عومه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌مڕۆی به‌رده‌م پارکی شانه‌ده‌ر بۆ ڕۆژنیوز وتی: ئێمه به‌رده‌وامین له چالاکییه مه‌ده‌نییه‌کان بۆ کۆتایی هاتن به‌و ناعه‌داله‌تیه‌ی به‌رامبه‌ر به مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت.
وتیشى: پێویسته حکومه‌تی هه‌رێم به‌ده‌نگ ناڕه‌زایه‌تی مامۆستایان و مووچه‌خۆرانه‌وه بێت، چونکه به‌هۆی ئه‌و سیستمه‌ی حکومه‌ت بۆ پاشکه‌وت دایناوه دۆخی مووچه‌خۆران له‌وپه‌ڕی خراپیدایه.
له لایه‌کى تره‌وه که‌مێک پێش ئێستا عه‌باس محه‌مه‌د سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له خۆپیشاندانه‌که‌دا ده‌ستگیرکرا.
ک.ک