سووڕانەوەی فڕۆکە سیخوڕییەکان بەسەر کامپی مەخمورەوە بەردەوامە

سووڕانەوەی فڕۆکە سیخوڕییەکان بەسەر ئاسمانی کامپی پەنابەرانی مەخمور بەردەوامە.


لە بەیانی ئەمڕۆە جموجۆڵێکی زۆری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، لەسەر ئاسمانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور دەبینرێت.

فڕۆکەکان کە دوێنێش بەسەر ئاسمانی کامپەکەوە دەسووڕانەوە، ئەمڕۆش بێ وەستان بەسەر ئاسمانی کامپەکە دەسووڕێنەوە، بەڵام نازاندرێت ئەو فڕۆکانە سەربە چ وڵاتێکن و لە ئێستادا جموجۆڵەکانیان بەردەوامە.

ک.س