سوپاى تورک بەچڕى بۆردوومانى سیدەکانى کرد

سوپاى تورک بە چڕى بۆردوومانى چیاى کەوێت، دەکات لە شارەدێى سیدەکان.


کاتژمێر ٨:٠٠ى ئەمشەو سوپاى تورک بۆ ماوەى نیو کاتژمێر، بۆردوومانى چیاى 'کەوێت' لە شارەدێى سیدەکان-ى سەر بە پارێزگاى هەولێر-ى کرد.

شایەتحاڵێک لە ناوچەکە بە ڕۆژنیوزى ڕاگەیاند:"سوپاى تورکیا بەچڕى بۆردوومانى ناوچەکەمان دەکات، بەهۆى برۆدوومانەکەوە هاوڵاتیانى ئەو ناوچەیە ماڵ و حاڵى خۆیان بەجێ هێشتووە و ڕوویان لە گوندى نزارییە کردووە، توکیا ئامانجى لەناوبردنى هاوڵاتیانى مەدەنییە، چونکە بارەگاى پارتى کرێکارانى کوردستان لەو ناوچەیەدا نییە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەشى بەوەکرد، کە سوپاى تورک ماوەى چەند ڕۆژێکە سەرقاڵى قایمکردنى پێگەکانییەتى لە چیاکانى، بەن،کەتین، دێڵ.

د.ع