سوپای ئێران مانۆڕێکی سەربازیی لە ئورمیە دەستپێکرد

سوپای ئێران لە پارێزگای ئورمیە مانۆڕێکی سەربازی چاوەڕوان نەکراوی دەستپێکرد.


بەیانی ئەمڕۆ سوپا (ئەرتەش)ی ئێران، بە ئامادەبوونی فەرماندەی باڵای سوپای ئێران، مانۆڕێکی سەربازیی لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاری ئورمیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نزیك باکوری کوردستان دەستپێکرد.

بە گوێرەی ئاژانسە ئێرانییەکان مانۆڕەکە بە ئامادەبوونی یەکینەکانی کاردانەوەی خێرا، یەکینەکانی سوڕێنەری هێرشبەر و پشتیوانی هێلیکۆپتەرەکەن بە دروشمی "یەک ئامانج، یەک گولـلە" ئەنجام دەدرێت.

ئەم مانۆڕەی سوپای ئێران لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی تورک ئامادەکاریی بۆ هیڕش کردنەسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەکات.

ک.س