سوپای تورك برادۆست تۆپباران دەکات

سوپای تورک به چڕیی گوندی كەنده‌گە‌لی له برادۆست تۆپباران کرد و زیانی بە ڕێگای پێکەوەبەستنەوەی سێ گوند گەیاند.


بەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک سوپای تورك تۆپبارانی گوندی كەنده‌گە‌لی لە سنووری شارەدێی سیدەکانی دەڤەری برادۆست-ی تۆباران کرد.

سەرچاوەی تۆپبارانەكەی سوپای تورك لە دیوی باشوری كوردستان و لە چیای كەتكین-ی نزیك گوندی بەرمیزە بووە.

تۆپبارانەكەی سوپای تورك، زیانی بە ڕێگای نێوان گوندەكانی كەندەگەلی-خه‌لیفان-ئالەکان گەیاند و بەهۆیەوە هاتووچۆ لەنیوان ئەو گوندانەدا ڕاگیراوە.

ش.ف