کەمێک لەمەوبەر تۆپخانەکانی سوپای تورکی داگیرکەر له سنووری برادۆست تۆپبارانیان دەستپێکردووە و تا ئێستا زیانەکان نەزاندراون.
پەیامنێری ڕۆژ نیوز لە ناوچەکە ڕایگەیاند ماوەی کاتژمێرێکە تۆپخانەکانی سوپای تورکی داگیرکەر تۆپبارانی هەریەکە لەناوچەکانی ( ڕۆبی و ڕواڵ و تارستاو هەورەبەن و کانیەبا ) لە سنوری برادۆست دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد کە جگە تۆپخانەکان لە کە برادۆستن دوو هەلیکۆپتەریش ناوچەکە بۆردومان دەکەن، لە بارەی زیانە گیانی و مادییەکان تا ئێستا هیچ ئاشکرا نەبووە.
ها-غ