سوپای تورک برادۆستی بۆردوومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک، بەچڕی بۆردوومانی دەڤەری سیدەکانی کرد و بەهۆیەوە ڕێگای هاتووچۆی هاوڵاتیان گیراوە.


ئێوارەی ئەمڕۆ، فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورک، گوندی بێرکم و گەروی سنگان و گوندەکانی سنی، ناودارۆک و دەراو-ی لە دەڤەری برادۆست بۆردوومانکرد.

شایەتحاڵێک لە ناوچەکە، ڕایگەیاند، کە بەهۆی بۆردوومانەکەوە زیان بەر ڕێگای هاتووچۆی ئەو گوندانە کەوتووە و ڕێگای هاتووچۆی هاوڵاتیان گیراوە.

د.ع