سوپای تورک دەوروبەری شیلادزێ بۆردوومان دەکات

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک دەورووبەری شیلادزێ و چیای کورەژارۆ-یان بۆردوومان کرد.


بەپێی زانیاری سەرچاوە هەرێمیەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٣٠ دەوروبەری شیلادزێ و چیای کورەژرۆ-یان بۆردوومان کردووە.

بەپێی ئەو وێنەو و ڤیدیۆیانەی دەستی ڕۆژنیوز کەوتوون، بۆردوومانەکە لە نزیکی شوێنی هاوڵاتیان دەکرێت و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بۆردوومانەکە بەردەوامە.

لەسەر زیانەکانی ئەو بۆردوومانە هێشتا زانیاریی بەردەستنییە.

جێگای ئاماژەیە، کە هەر دوێنێ نێوان کۆمەڵگەی قەدش و ناوچەی ئامێدی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکەوە بۆردوومان کرا.

س.ح