سوپای تورک سنوری ئامێدی تۆپباران دەکات.. بە ڤیدیۆ

سوپای تورک گوندەکانی نێروە و ڕێکان لە سنوری شاڕۆچکەی ئامێدی تۆپباران دەکات.


کاتژمێر ٤:٣٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای تورک دەستی کرد بە تۆپبارانکردنی سنوری نێروە و ڕێکان لە شارۆچەکی ئامێدی و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە تۆپبارانەکە بەردەوامە.

تۆپبارانەکە ئاڕاستەی ناوچەکانی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان و ڕێگە سەرەکییەکان کراوە.

هاوڵاتیانی ناوچەکە بەهۆی تۆپبارانەکەوە توشی ترس و دڵەڕاوکێ بوون، بەڵام هێشتا زیانە گیانی و مادییەکان نەزانراوە.

ک.ک