سوپای تورک شەهبا تۆپباران دەکات و دووکەس شەهیدبوون

سوپای داگیرکەری تورک ناوچەی تل ڕەفعەت سەر بە کانتۆنی شەهبای تۆپباران دەکات و بەپێی زانیارییەکان دوو کەسی سڤیل شەهیدبوون و چەندین کەسی دیکەش برینداربوون، تۆپبارانەکەش بەردەوامە.


کەمێک لەمەوبەر سوپای داگیرکەری تورک دەستیکردووە بە تۆپبارانکردنی ناوچەی تل ڕەفعەتی سەربە کانتۆنی شەهبا  و تا ئێستا تۆپبارانەکە بەردەوامە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی ئەو تۆپبارانەوە، دوو کەسی سڤیل شەهید بوون و چەندین کەسی دیکەش برینداربوون، یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی گولـلە تۆپێکەوە قاچێکی پەڕیوە.

ک.س