سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گوندەکانی دەوروبەری عەین عیسا لەسەر ڕێگای ئێم-٤ هاوڵاتییەکی مەدەنییان کوشت.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، دوێنێ لە گوندی شێخ حەسەن سەربە ناوچەی عەین عیسا، لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتی ئێم-٤، هاوڵاتییەکی مەدەنی بەناوی “قاسم خەلیل” تەمەن ٤٨ ساڵ لەلایەن سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە کراوەتە ئامانج و کوژراوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەو هاوڵاتییە کاتژمێر ٠٨:٠٠ی بەیانی دوێنێ کوژراوە، بەڵام بەهۆی تەقەی بەردەوامی سوپای تورک و چەتەکانی، خەڵکی ناوچەکە، ئێوارە توانیویانە تەرمی ئەو هاوڵاتیە بگەڕیننەوە بۆ عەین عیسا.
ب.ک