سوپای تورک لە بادینان سیخوڕ پەروەردە دەکات

بەپێی زانیارییەکان، سوپای تورک لە بارەگایەکی لە شارەدێی بامەڕنێ لە سنووری پارێزگای دهۆک، چەند کەسێک لە سنوورەکە پەروەردەی سیخوڕی دەکات، کە بەهاری داهاتوو بەناوی کۆکردنی کنگر و گیا بەهارییەکان بچنە بەرزاییەکان و خاڵەکانی گەریلاکانی هەپەگە دەستنیشان بکەن.


بەپێی زانیاری سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە هەرێمەکە، سوپای تورک لەبارەگایەکی لە بامەڕنێ-ی دەڤەری بادینان، هەندێک کەسی بە ئامانجی ئەوەی لە دژی گەریلاکانی هەپەگە بە کاریان بێنێت تا شوێنی گەریلاکان نیشان بکەن، بۆ سیخوڕی پەروەردە دەکات.

سەرچاوەکە هەروەها ئەوەشی وتووە کە، ئەو پەروەردەیە هەشت ڕۆژ بەردەوام دبێت و بەشداری بەو کەسانە دەکرێت، کە پەیوەندییان لەگەڵ سوپای تورکدا هەیە، ناوەڕۆکی بابەتی پەروەردەکان ئەوەیە کە "شوێنێک یان خاڵێک چون دەستیشان و دیاری دەکرێت".

بەو کەسانەی کە بەشداری پەروەردەکە بوون وتراوە "لە وەرزی بەهار لەژێر ناوی کۆکردنەوەی کنگر و گیا بەهاریی و چییایەکان، بچنە بەرزاییەکان و خاڵەکانی گەریلاکان دەستنیشان بکەن".

س.ح