سوپای تورک هێزێکی نوێ دەنێرێتە شیلادزێ

ئاشکرا بووە، کە سوپای تورک هێزێکی نوێی سەربازیی بردوەتە پێگەی سەربازی سریێ لە شارۆچکەی شیلادزێ سەربە ئامێدی لە دهۆک، هەروەها لە بۆردوومانەکەی کوڕەژارۆ پارچەی بۆمب لە نزیکی ئەو هاووڵاتیانە کەوتووە، کە بۆ ڕاو چوونەتە ناوچەکە. 


بەپێی سەرچاوە هەرێمییەکان، کە بۆ ڕۆژنیوزیان ناردووە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک چیای کوڕەژارۆ لە هەرێمی زاپ سەربە شارۆچکەی شیلادژێیان بۆردوومان کردووە، دەنگی بۆردوومانەکە لە ناوچەی شیلادزێ بیستراوە. 

بەپێ ئەو زانیاریانە دەستمان کەوتووە، لە کاتی بۆردوومانەکەدا چەند هاووڵاتیەکی شیلادزێ، کە بۆ ڕاوکردن چووبوونە دەرەوە، پارچەی بۆمبەکە لە نزیکیان کەوتووە و خۆیان بە زەحمەت لەوێ ڕزگار کردووە. 

هاوکات لەگەڵ بۆردوومانەکە کاروانێکی ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپای تورک، کە پڕ بوون لە سەرباز، چوونەتە ناو پێگەی سەربازی سریێ لە شارۆچکەی شیلادزێ. 

ک.ک