لە بەیانی ئەمڕۆوە سوپای تورکی داگیرکەر لە ژمارەیەک گوندی سەر بە جولەمێرگ، هێرشێکی نوێی دەستپێکردووە ژمارەیەک گوندی گەمارۆداوە.
لە بەیانی ئەمڕۆوە سوپای تورکی داگیرکەر ٥ گوندی سەر بە جولەمێرگی باکوری کوردستانی گەمارۆداوە و هێرشێکی نوێی دەستپێکردووە، هێرسەکە بە بیانیو بوونی گەریلایە لەو ناوچەیەدا.
لە هێرشەکدا بە چەندین ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و هەلیکۆپتەر سەربازەکانیان بردووەتە ناوچەکە ڕاگەیەندراوە، گوندەکانی مەمکاڤا، یەکماڵای خواروو، یەکماڵا سەروو، موشان و کلێبانێیان گەمارۆدراون و داگیرکەران رێگا نادەن گوندنشینەکان بچنە ناوچەکانیان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە دەستکەوتووە، ناسنامەی شوانەکانیان لە سیستەمدا پشکنیوە و ژمارەی تەلەفۆنەکانیان نووسیوە.
ها-غ