سوپای تورک کۆمەڵکوژییەکی دیکەی ئەنجامدا...نوێکراوەتەوە

سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی، ناوچەی تل ڕەفعەت-ی سەربە کانتۆنی شەهبایان تۆپباران کرد و لەئەنجامیشدا ١٠ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون.


بەگوێرەی دوایین ئەو ئامارانەی کەلەناوچەکە ڕاگەیەندراون، بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورک و گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی بۆسەر تل ڕەفعەت ١٠ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و لایەنی کەم ١٠ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.

ئەو ناوچەی تۆپباران کراوە، ناوچەیەکی مەدەنی نشینە و زۆربەی شەهید و بریندارەکان منداڵن.

ب.ش