سوپای تورک گوندە ئەرمەنەکان تۆپباران دەکات

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی ئاشوریا، قاسمیە، ڕێحانیە، ڕەشیدیە و عەزیزیە کە دانیشتووانەکانیان ئەرمەنین، تۆپباران دەکات.


ماوەی دوو ڕۆژە سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە چەکی قورس تۆپبارانی گوندەکانی دەوروبەری تل تەمر لە سەرێکانی کە دانیشتووانەکەی ئەرمەنین، دەکات.

داگیرکەران لە تۆپبارانەکانیان بە مەبەست گوندەکانی ئاشوریا، قاسمیە، ڕێحانیە، ڕەشیدیە و عەزیزیە کە دانیشتووانەکەی ئەرمەنین، دەکەنە ئامانج، تا کلتوری ئاشورییەکان لەناو بەرن.

ک.س