سوپای تورک گەلیی نێروە لە ڕێکان بۆردوومان دەکات

فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورک لە پێشنیوەڕۆەوە تا ئێستا بێناوبەر گەلیی نێروە لە ڕێکان و هەرێمی زێباری بۆردوومان دەکەن، بەهۆی بەردەوامی بۆردوومانەکان زیانەکان ڕوون نەبووەتەوە.


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک دەستیان بە بۆردوومانکردنی گەلیی نێروەی ڕێکان و ناوچەی زێباریی لە شیلادزێ کردووە.

بەپێی زانیاری سەرچاوە هەرێمییەکان کە بە ڕۆژنیوزیان داوە، تا ئێستاش فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک بێناوبەر ئەو ناوچانە بۆردوومان دەکەن.

بەهۆی سوڕانەوەی فڕۆکە جەنگییەکان، لەسەر زیانەکانی ئەو بۆردوومانانە تا ئێستا زانیارییەک دەست نەکەوتووە.

د.ع