سوپای داگیرکەری تورک تیمێکی تەندروستیی کردە ئامانج

سوپای داگیرکەری تورک لە گوندی دردارا تیمێکی تەندروستییان کردە ئامانج و پەرستارێکیان بریندار کرد.


کەمێک لەمەوبەر تیمێکی تەندروستی کە بۆ چارەسەری و ڕزگارکردنی بریندارەکان چووبوونە ناو گوندی دردارا، لەلایەن سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە کرانە ئامانج.

لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا کارمەندێکی تەندروستی بەناوی 'ئارام ئەحمەد' کە پەرستارە و تەمەنی ٢٢ ساڵە بریندار بوو، ئیستا ئارام بۆ چارەسەری گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید لێگەڕینی تل تەمر.

ش.ف