سوپای داگیرکەری تورک چەندین هێرشی ئاسمانیی ئەنجامدا

فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە گوندی دردارای تل تەمر ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی ڕژێمی سوریایان کردە ئامانج، لە چەندین شوێنی دیکەش بە فڕۆکە و چەکی قورس هێزەکانی ڕژێمی سوریا و سەربازانی ڕوسیا و ماڵی خەڵکیان کردووەتە ئامانج.


کەمێک لەمەوبەر فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە گوندی دردارای ناوچەی تل تەمر ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی ڕژێمی سوریایان کردە ئامانج، کە چەکی قورسی هەڵگرتبوو.

لەلایەکی دیکەشەوە سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردووەتە سەر گوندی ئوم شعفای سەربە تل تەمەر کە هێزەکانی ڕژێمی سوریای تێدایە.

هاوکات فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای داگیرکەری تورک ماڵی خەڵکیان لە گوندی زێدیە سەربە ناوچەی زڕگان کردووەتە ئامانج و ماڵ و مڵکی خەڵکیان وێران کردووە.

لە هێرشێکی دیکەشدا، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەوروبەری شارەدێی حیشێ لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی عەین عیسا-یان بۆردوومان کردووە کە هێزەکانی ڕژێمی سوریا و هێزەکانی ڕوسیا لەوێ ئامادەن، هاوکات فڕۆکە سیخوڕییەکانیش بەسەر ئاسمانی ناوچەکەوە دەسووڕێنەوە.

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی هەروەها گوندی 'ئوم کەهف' لە باکوری ڕۆژئاوای تل تەمر کە خەڵکی مەدەنیی تێدایە، تۆپباران دەکەن، تا ئێستا ئاشکرا بووە کە سەربازێکی ڕژێمی سوریا لەوێ کوژراوە.

س.ح